به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی كار و چالاكییه‌كانی ڕابردووی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕین و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پلان و به‌رنامه‌كانی داهاتوو، لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی حزبی شیوعی كوردستان كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌ژێر چاودێری هاوڕێ”حوسێن ئاڵه‌یی”، سكرتێری مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕین و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان، هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی هاوڕێ”عومه‌ر ڕه‌سوڵ”به‌رپرسی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ند و به به‌شداری لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ردوو كۆمیته‌ی ڕێكخستنه‌كانی پشده‌ر و بیتوێنی حزبمان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا کە ڕۆژی دووشەممە، ١٣‒ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پلان و به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ند كرا كه پێشتر داڕێژراوه، هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخ و هه‌ڵومه‌رجی ناوچه‌كه، به‌رنامه و پلانی داڕێژراو به‌وردی جێبه‌جێ بكرێت.
دواتریش كۆمه‌ڵێك بڕیار و ڕاسپارده و ڕێنمایی گونجاو بۆ چۆنیه‌تی كاركردن و چۆنیه‌تی سه‌رخستنی هاوڕێ(سائره یوسف عه‌زیز)، كاندیدای ژماره 342 ده‌ركرا كه له‌لایه‌ن حزبی شیوعی كوردستانه‌وه پاڵپشتی و پشتیوانیی ده‌كرێت.
سائره یوسف عه‌زیز، كه‌سایه‌تییەکی چه‌پ و پێشکه‌وتنخوازی شیوعی كوردستانییه.
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌لایه‌ن حزبی شیوعی كوردستان و به‌شێكی زۆری ئازادیخوازانی عێراق و كوردستانه‌وه، پاڵپشتی ده‌كرێت.
ده‌نگده‌رانیش له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ده‌توانن ده‌نگی بۆ بده‌ن.
حزبی شیوعی كوردستان
مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕین
لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردن
13ی ئۆكتۆبه‌ری 2025