به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی كار و چالاكییه‌كانی ڕابردووی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕین و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پلان و به‌رنامه‌كانی داهاتوو، لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی حزبی شیوعی كوردستان كۆبووه‌وه. كۆبوونه‌وه‌كه له‌ژێر چاودێری هاوڕێ”حوسێن ئاڵه‌یی”، سكرتێری مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕین و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان، هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی هاوڕێ”عومه‌ر ڕه‌سوڵ”به‌رپرسی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ند و به به‌شداری لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ردوو كۆمیته‌ی ڕێكخستنه‌كانی پشده‌ر و بیتوێنی حزبمان به‌ڕێوه‌چوو. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا کە ڕۆژی دووشەممە، ١٣‒ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پلان و به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ند كرا كه پێشتر داڕێژراوه، هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه…